٤ ئاب ٢٠٢٠ - ١٢:٥١
تەقینەوەی مین دوو هێزی سنوورەوانی لە سەردەشت بریندار کرد

فەرماندەی سنوورەوانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: ٢ سنوورەوانی سنووری سەردەشت لە باشووری ئەو پارێزگایە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەردار یەحیا حسێنی خانی ڕایگەیاند: کاتژمێر ١٣:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ لە کاتی گەڕان لە هێڵی سنووری، ٢ سنوورەوانی گرووپی ئالواتانی هێڵی سنووری سەردەشت چوونە سەر مینی بەجێماو لە شەڕی سەپێندراو و بریندار بوون.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو ڕووداوە قاچێکی ئۆستواری دووهەم مێحراب بۆداقی پچڕا و ٢ دەستەکەشی شکا.

فەرماندەی سنوورەوانیی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتیشی: سەرباز حەمیدڕەزا پاک نەهادیش لە ئەو ڕووداوە بریندار بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

342/